AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٥ ١٥:٠٦

هۆشداریی مێدیاکانی ئیسرائیل؛ مووشەکەکانی ئێران ڕووخێنەرە

هۆشداریی مێدیاکانی ئیسرائیل؛ مووشەکەکانی ئێران ڕووخێنەرە

مێدیاکانی ئیسرائیل دانیان بە توانای مووشەکی ئێران داناوە و دەڵێن هێزی مووشەکی ئێران ڕووخێنەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی عبری زمانی یەدیعوت ئاحارنوت دانی پێدانا: ئێران ئامادە نییە تەنانەت یەک وشە سەبارەت بە سنووردار کردنەوەی بەرنامەی مووشەکی خۆی ببیسێت؛ مووشەکگەلێک کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا خەسارێکی قورسیان لە شارەکانی ئیسرائیل دا.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: توانی مووشەکی بۆ ئێران هێڵی سوورە چونکوو توانایی خۆیی بۆ فەلەج کردنی بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل و خەسار قورس لە سیستەمە بەرگریە پێشکەوتووەکان سەلماندووە.
تال عەنبەر شرۆڤەکاری کاروباری مووشەکی لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی زایۆنی وای نێت وتی: ئێران ئێستاکەش مووشەکگەلێکی لەبەردەستە کە هێشتا لێیان کەڵکی وەرنەگرتووە. ئەگەر شەڕێک دەست پێبکات ئێران ژمارەیەکی زۆری مووشەک دەهاوێژێت.

News ID 58570

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha